ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ساڵح موسلیم، هاوسەرۆكی پارتی یەكێتی دیموكرات (پەیەدە)، لەچاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی یەنی ئوزگور پولیتیكا رایگەیاند" وەكچۆن داعشمان لەكۆبانێ كوتایی پێهێنا، بەهەمانشێوە لەعەفرینیش كۆتایی بەدوژمنایەتی دەوڵەتی توركیا لەدژی كورد دەهێنین. دەشڵێت" ئەگەر دەوڵەتی توركیا هێرشبكاتە سەر عەفرین، هیچ گومانی تێدا نییە، شكستدەهێنێت و ئێمە خۆڕاگری و بەرخودان دەكەین و لەهەڕەشەكانی توركیا ناترسین و چی پێویست بێت ئەوە دەكەین".

داواش لەخەڵكی رۆژئاوای كوردستان دەكات" گوێ لەهەڕەشەكانی توركیا نەگرن، رایدەگەیەنێت" هێزەكانمان رێكخراوەو هەر سەردەكەوین، گەلەكەشمان لەبواری سیاسی و سەربازییەوە تواناكانمان باش دەناسێت.