ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

وتەبێژی حەشدی شەعبی بەفەرمی بەشداریكردنی هێزەكانیانی لە ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی تەللەعفەردا راگەیاند.

لە بەیاننامەیەكدا ئەحمەد ئەسەدی، وتەبێژی دەستەی حەشدی شەعبی بڵاویكردەوە، كە لەسەر رێنماییەكانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق، هێزەكانی حەشدی شەعبی لەگەڵ هێزە ئەمنییە هاوبەشەكاندا لە ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی قەزای تەللەعفەردا لەدەستی تیرۆریستانی داعش بەشداری دەكەن، هەر هەواڵێك پێچەوانەی ئەوە بڵاوكراوەتەوە دوورە لە راستییەوە. وتیشی، جارێكی دیكە جەختدەكەینەوە كە هەڵوێستی فەرمی حەشدی شەعبی لەلایەن سەرۆك و جێگرو وتەبێژی دەستەی حەشدی شەعبییەوە رادەگەیەندرێت.

لێداوانەكەی ئەسەدی لەكاتێكدایە كە رۆژی پێنجشەممە جەواد تەڵیباوی، وتەبێژی عەسائیبی ئەهلی حەق رایگەیاندبوو، بەهۆی گوشارە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەكانەوە هێزەكانی حەشدی شەعبی لە ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی تەللەعفەردا بەشدار نابن.

لە مانگی تەمموزی ساڵی دوو هەزارو چواردەدا دوای داگیركرنی پارێزگاكانی نەینەوا، سەڵاحەدین، ئەنبارو زۆربەی ناوچەكانی سەر بەپارێزگای دیالە لەلایەن رێكخراوی تیرۆریستی داعشەوە، لەسەر فەتوای مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق حەشدی شەعبی دامەزرێندرا.