ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ئاشكرایكرد، كە زیاتر لە نیوەی شاری رەققە لەدەستی تیرۆریستان رزگاركراوە، بەوتەی فەرماندەیەكی هێزەكانی سوریای دیموكراتیش، دەركردنی داعش لەو شارە چەند مانگێكی دیكە دەخایەنێت.

رایان دیلۆن وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند، زیاتر لە سەدا پەنجای شاری رەققە كۆنترۆڵكراوەتەوە، هۆكاری خاوبوونەوەی پێشڕەویی هێزەكانی سوریای دیموكراتیشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە شەڕو پێكدادانی قورس لەو شارە بەڕێوەدەچێت.

لای خۆشیەوە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، رۆژدا فەلات، فەرماندە لە هێزەكانی سوریای دیموكرات رایگەیاند، لە ماوەی شەست و شەش رۆژی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی رەققەدا، دوانزە گەڕەكی شارەكە كۆنترۆڵكراونەتەوە، هەروەها گەمارۆی سەر تیرۆریستانی داعش توندتر كراوەتەوە.

ئاژانسی رۆیتەرزیش لەزاری هەڤاڵ جەبار، فەرماندە لە یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگەوە بڵاویكردووەتەوە، كە پێشبینی دەكرێت دەركردنی چەكدارانی داعش لەرەققە چوار مانگی دیكە بخایەنێت.