ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وتەبێژی هەدەپە داوا لە سەرۆك كۆماری توركیا دەكات، داوای لێبوردن لە سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی زیندانیكراوی پارتی دیموكراتی گەلان بكات.

جارێكی دیكە عوسمان بایدەمیر وتەبێژی هەدەپەو پەرلەمانتاری ئەو پارتە، رەخنە لە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا دەگرێت و رایدەگەینێت، ئەردۆغان هەر رەخنەیەكی لێ بگیرێت بە خیانەتی نیشتمانی و نەتەوەیی دەزانێت، ئەمەش سیفاتی دیكتاتۆرەكانە. 

بایدەمیر باسی لەوەشكرد كە سەڵاحەدین دەمیرتاش لەسەر ئەوەی رەخنەی لەو گرتووە خستووەیەتیە زیندانەوە، بۆیە پێویستە داوای لێبوردنی لێبكات، ئەوكات دەرگایەك بۆ گفتوگۆ دەكرێتەوە.

بایدەمیر ئاماژەی بەوەشكرد، كە ئەگەر ئەنقەرە بەردەوام بێت لە پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ و دیموكراتی، ئەوا هیچ بە دووری نازانێت بەمنزیكانە كەمال كلیچدارئۆغلو سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری، جەهەپەش دەستگیر بكرێت.