ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سوپای عێراق رەتیدەكاتەوە ئەمریكا بنكەی سەربازی لە نزیك قەزای تەللەعفەر دامەزراندبێت و ئاشكراشی دەكات ئەركی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە شەڕی تەللەعفەردا گۆڕانكاری بەسەردا نایەت.

عەمید یەحیا رەسول، وتەبێژی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە هاوبەشەكان لە لێدوانێكدا رایگەیاند، هیچ بنكەیەكی سەربازیی ئەمریكا لە سنوری تەللەعفەر دروستنەكراوە. 

وتەبێژی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە هاوبەشەكان روونیكردەوە، بەشداری هێزەكانی ئەمریكاو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە شەڕی دژی داعشدا تەنها پێشكەشكردنی راوێژو ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگرییە بۆ ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی، لە ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی قەزای تەللەعفەریشدا هەمان ئەركیان دەبێت.

ئەوە لە كاتێكدایە پێشتر میدیاكان لە زاری چەند فەرماندەیەكی سەربازیەوە بڵاویانكردەوە سوپای ئەمریكا لە ناحیەی زومماری سەر بە قەزای تەللەعفەر بنكەیەكی سەربازیی دامەزراندووە.