ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئاڵۆزییەكانی ئەمریكاو كۆریای باكوور بەردەوامیان هەیەو دۆناڵد ترەمپ و سەرۆكی چین جەخت لەسەر پابەندبوونیان بەداماڵینی نیمچەدورگەی كۆریا لەچەكی ئەتۆمی دەكەنەوە.

لەبەیاننامەیەكدا كۆشكی سپی بڵاویكردووەتەوە، كە دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاو شی جین بینگی سەرۆكی چین پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان ئەنجامداوەو لەسەر ئەوە رێككەوتوون كە بڕیارەكەی ئەم دواییەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی كۆریای باكوورەوە، هەنگاوێكی گرنگ بووە بەئاڕاستەی بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری لە نیوەدورگەی كۆریادا.

ئاماژە بەوەشكراوە، كە ترەمپ و سەرۆك بینگ لەسەر ئەوە رێككەوتوون كە پێویستە كۆریای باكوور رەفتارە بێزاركەرەكانی رابگرێت.

ئەوە پەیوەندییە تەلەفۆنییەی سەرۆكی ئەمریكاو هاوتا چینییەكەی لەكاتێكدایە كە هەفتەی رابردوو، میدیا فەرمییەكانی كۆریای باكوور بڵاویانكردەوە، كە پیۆنگ یانگ تاكو ناوەڕاستی ئەم مانگە سەرقاڵی دانانی پلانێك دەبێت بۆ هێرشكردنە سەر دورگەی گوامی ئەمریكی لەڕێی چوار موشەكی مەودا ناوەند، دواتر دەخرێتە بەردەست كیم ئونگ ئونی سەرۆكی ئەو وڵاتە بۆ بڕیاردان لەسەر جێبەجێكردنی.

دوا بەدوای ئەوەش دۆناڵد ترەمپ هۆشداری بە كیم جۆنگ ئونی سەرۆكی كۆریای باكور داو رایگەیاند كە ئەگەر كارێكی لەو شێوە بكات، پەشیمان دەبێتەوە.