ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سەعد حەدیسی گوتەبێژی فەرمی حكومەتی عێراق رایگەیاند" ژمارەی موچەخۆرانی عێراق لەئێستادا بۆ حەوت ملیۆن مووچەخۆر بەرزبووەتەوەو مانگانەش پێویستیان بەچوار ترلیۆن دینار هەیە. دەشڵێت" حكومەت دەستی كردووە بەسیاسەتی تەقەشوف و كەمكردنەوەی خەرجییەكان و بێجگە لە پارەی مانگانەی فەرمانبەران، پارەی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەكانی وەك كەرتەكانی (تەندروستی، پەروەردە)و هاوكات هاوكاری جوتیاران و ئاوارەكان و پارەی بەڵێندەرانیش دابیندەكات. 

ئاماژە بەوەشدەكات" حكومەت لە پشتنەبەستن بەداهاتی نەوت سەركەوتوو بووە، بەشێوەیەك ساڵی داهاتوو بودجەی گشتی 85% پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت.

لە ماوەی رابردوودا لیژنەی دارایی و وەبەرهێنانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی نەوتەوە، حكومەتی عێراق دەتوانێت بەبێ كێشە موچەی فەرمانبەران دابین بكات.