ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دوای ئاشكرابوونی چەند بەڵگەیەكی گەندەڵی لەسەری، تۆری هەواڵی عێراق رایگەیاندووە" پارێزگاری پێشووی شاری بەسرە وڵاتی عێراقی جێهێشتووە و داوای مافی پەنابەرێتی لە ئوسترالیا كردووە.

ئاماژەی بەوەشدا" حكومەتی عێراق رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر رۆیشتنی ماجید مەهدی بەسراوی، پارێزگاری بەسرە بەرەو وڵاتی ئوسترالیا، ئەمەش دوابەدوای تێوەگلانی لە گەندەڵییەكانی وێستگەی كارەباو چەند پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری.

هاوكات تۆڕی هەواڵی عێراقی روونیدەكاتەوە" پارێزگاری بەسرە داوای مافی پەنابەرێتی لە حكومەتی ئوسترالیا كردووە و بەپێی زانیارییەكانیش لە ئێستادا ئەو بەرپرسە خاكی عێراقی جێهێشتووەو لەوڵاتدا نەماوە.