ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

یانس ستۆڵتنبێرگ، سكرتێری گشتیی ناتۆ له‌ لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی بی بی سی بەریتانی باسی له‌وه‌ كرد كه‌ به‌ هۆی ئه‌وه‌ی كۆریای باشوور و ژاپۆن هاوبه‌شی نزیكی ناتۆن له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێری رووداوه‌كانی ده‌كه‌ن له‌ كۆریای باكوور.

هەروەها داوای له‌ كۆریای باكوور کرد کە واز له‌ به‌رنامه‌ی ناوه‌كی، به‌رنامه‌ی مووشه‌كی و تاقیكردنه‌وه‌ی زیاتر بهێنێت، جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ پیشێلكردنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیه‌ و، هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئاشتیی و سه‌قامگیری جیهانیی.