ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە جەددە وتی "هەڵوێستی خۆمان پیشانداوە کە ئێمە پێمان باشترە لەڕێی گفتوگۆکردنەوە ناکۆکییەکان چارەسەر بکرێن".

هەروەها وتیشی "ئێمە زۆر زۆر بەلامانەوە گرنگە هەموو ئەو هەوڵە نێوەندگیرییانەی کە دەدرێن ئەنجامێکیان هەبێت و یەکیەتی بخاتەوە نێو ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو."

کوەیت و ئەمەریکا ڕۆڵی نێوەندگیرییان بینیوە لە ناکۆکییەکانی نێوان چوار وڵاتە عەرەبییەکە و قەتەڕدا کە بۆ ماوەی سێ مانگە بەردەوامە و گرژیی خستۆتە ناوجەکەوە و تورکیای ناچار کردووە هێز بنێرێت بۆ قەتەڕ بۆ پشتیوانیکردنیان.