ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وه‌زاره‌تی‌ كۆچ و كۆچبه‌رانی‌ عێراق رایگه‌یاند، ده‌ستده‌كرێت به‌دابه‌شكردنی‌ پێدانی‌ 250 هه‌زار دینار به‌سه‌ر 58 هه‌زار خێزاندا.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌، ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ به‌سه‌ر دوو لیستی‌ خێزانه‌ ئاواره‌كاندا دابه‌شده‌كرێت، كه‌ لیستی‌ یه‌كه‌میان 25 هه‌زارو 231 خێزانه‌، ئه‌وه‌ی‌ دیكه‌ش 33 هه‌زارو 309 خێزانه‌.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌، پێدانی‌ بڕه‌ پاره‌كه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ كارتی‌ زیره‌كه‌وه‌ ده‌بێت.

وه‌زاره‌تی‌ كۆچ و كۆچبه‌رانی‌ عێراق چه‌ندین به‌رنامه‌ی‌ هه‌یه‌ بۆ پێدانی‌ هاوكاری‌ به‌ئاواره‌كان له‌ناویاندا پێدانی‌ پاره‌ به‌بڕی‌ 250 هه‌زار دینارو یه‌ك ملیۆن دینار بۆ هه‌ر خێزانێكی‌ ئاواره‌.