ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

وتەبێژی پۆلیسی ویلایەتی تێكساس رایگەیاند لە رووداوێكی تەقەكردندا لە شارێكی باكووری ویلایەتی تێكساس هەشت كەس و تەقەكەرەكە كوژران و دوو كەسیش بریندار بوون.

بلانۆ دەیڤد، وتەبێژی پۆلیسی ویلایەتی تێكساس ڕایگەیاند ڕووداوەكە سەر لە بەیانی رۆژی دووشەممە لە شاری بلانۆ لە باكووری ویلایەتەكە ڕوویداوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، پاش ئەوەی هێزەكانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكەو ڕووبەڕووی تۆمەتبارەكە بوونەتەوە، تەقەكەرەكە لە كاتی رووبەڕووبوونەوەدا كوژراوەو دوو كەسی دیكەش برینداربوون.

وتەبێژەكەی پۆلیسی تێكساس، هۆكاری تەقەكردنەكەو ناسنامەی ئەنجامدەرەكەی ئاشكرا نەكردووە، بەڵام ڕایگەیاندووە، كە لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە بەردەوامە.