ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

سوپاو هێزە ئەمنییەكانی عێراق ئامادەكاریەكانیان بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی ناوچەكانی رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار دەستپێدەكەن.

عەلی فەرحان جێگری پارێزگاری ئەنبار رایگەیاند، فەرماندە سەربازی و ئەمنیەكان فەرمانیان كردووە، هێزە چەكدارەكانی عێراق لە قەزای فەللوجەو شاری رومادی سەنتەری پارێزگای ئەنبار و بەغداوە بەئاڕاستەی قەزاكانی قائیم و عانە و راوە جوڵەیان پێبكرێت، بەمەبەستی ئامادەكاری بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی تەواوی ناوچەكانی رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار.

هەروەها سەرچاوە ئەمنییەكان رایگەیاند، لیوای سیی سەر بە فیرقەی هەشتی سوپای عێراق گەیشتووەتە بنكەی سەربازی عەینولئەسەد، كە بەدووری نەوەد كیلۆمەتر دەكەوێتە رۆژئاوای شاری رومادی.