ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دوای ئەوەی بارزانی رایگەیاند" بەحوكمی گاریگەری لەسەر حكومەتی عێراق، حكومەتی ئێران دەتوانێت ببێتە نێوەندگیر بۆچارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغد، ارۆژی 11ی ئەیلولی 2017 بەهرام قاسمی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی ئێران لەكۆنگرەی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند" خوازیارین گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغدا بەردەوام بێت و گفتوگۆكان بەرهەمی ئەرێنیان هەبێت.

ئەوەشی روونكردەوە" هەڵوێستی كۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە یەكپارچەیی خاكی عێراق ئاشكرایەو تاران هەموو هەوڵێكی خۆیدەخاتەگەڕ هەندێك قەیران سەر هەڵنەدەن، كەدەشێت مەترسیدارو وێرانكەر بن. 

جێی باسە دواتر رۆژی 8ی ئەیلولی 2017ش نوسینگەی راگەیاندنی حەیدەر عەبادی، رایگەیاند" حكومەتی فیدڕاڵ بە ئەنجامی ریفراندۆمەكەی هەرێمی كوردستان پابەند نابێت.