ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، بەهۆی هەڵوێستی ئەو وڵاتە لەبارەی مافی مرۆڤ و پەرەسەندنی گرژییەكانی ئەنقەرە لەگەڵ وڵاتە هاوبەشەكانیدا لە ناتۆ، وڵاتەكەی هەناردەی چەكە سەرەكییەكانی بۆ توركیا راگرتووە.

لێدوانەكەی زیگمار گابرێل وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دوای ئەوە دێت كە رۆژ بەرۆژ پەیوەندییەكانی ئەنقەرەو بەرلین گرژتر دەبن و دوێنێش دوو هاووڵاتی دیكەی ئەڵمانیا كە هاوسەربوون بەتۆمەتی سیاسی لە توركیا دەستگیركران.

گابرێل وتیشی، هەموو داواكارییە گەورەكانمان راگرتووە كە توركیا بۆی ناردووین بۆ هەناردەكردنی چەك و ئەوەش لەراستیدا كەم نییە.

ئەو وەزیرەی ئەڵمانیا باسی لەوەشكرد كە وڵاتەكەی پابەندە بەناردنی چەك بۆ هاوپەیمانەكەی لەناتۆ، بەڵام ئەوە لەئێستادا بەردەست نییە و نزیكەی هەموو هەناردەكردنێكی چەك هەڵپەسێردراوە.

 گابرێل ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە بڕیاری راگرتنەكە هەندێك هەناردەكردن ناگرێتەوە، ئەوەش ئەگەر داوكارییەكە لەبارەی ئوتومبێلی سەربازییەوە بوو نەك چەك.