ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رۆژی 12ی ئەیلولی 2017 حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا، بەمەبەستی بەردەوامیدان بە گفتوگۆكان دەربارەی ریفراندۆم داوای لەسەركردایەتی كورد كرد، جارێكی دیكە سەردانی بەغدا بكەنەوە. هۆشداریشیدا كارێك نەكرێت دۆخەكە بەرەو فیتنە بڕوات، و دەبێت ئاگامان لەو كەس و لایەنانە بێت كەهەوڵدەدەن رەگەزپەرستی زیندووبكەنەوە. دووپاتیكردەوە" ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان پێچەوانەی دەستورە.

هاوكات گوتیشی" ئەنجومەنی وەزیران بۆسەرجەم عێراقییەكانەو ئێوەی كورد هاووڵاتی پلە یەكن، بە پەرۆشم بۆتان و زانیاریم هەمە كەچی روودەدات، جەختیشیكردەوە لەوەی پێویستە پەنا بۆدەستور ببرێت.

دەربارەی نەوتی كەركوكیشیش گوتی" هەناردەكردنی نەوتی كەركوك لەلایەن هەرێمی كوردستان پێچەوانەی دەستورەو ئایا بۆچی نەوت هەناردەكرێت، بەڵام مووچەی فەرمانبەران نادەن. ئەو لێدوانانەشی لەكاتێكدا هات كەهەر رۆژی 12ی مانگ پەرلەمانی عێراق لەكۆبوونەوەی خۆیدا بە زۆرینەی دەنگ ریفراندۆمی هەرێمی كوردستانی رەتكردەوە.