ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رۆژی 12ی ئەیلولی 2017 ئاژانسی هەواڵی دۆغانی توركی بڵاویكردەوە" داواكاریی گشتیی ئەنقەرە بڕیاری دەستگیركردنی بۆ 63 راوێژكاریی پێشووی دەزگای هەواڵگیری (میت)ی توركیا دەركردووەو بڕیارەكەش چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە. ئەو بڕیارەی داواكاری گشتیش لەچوارچێوەی لێپرسینەوەیە لەو كەسانەی پەیوەندیان بە بزوتنەوەی خزمەتی فەتحوڵا گولەن و رێكخراوی دەوڵەتی هاوتەریب هەیە. ئاژانسەكە روونیكردووەتەوە" لەهەشت ناوەندی ئەنقەرە بڕیاری دەستگیركردنی 63 راوێژكاریی پێشووی دەزگای هەواڵگیریی توركیا دراوە. 

هاوكات ئاژانسی ئەنادۆڵی توركیاش رایگەیاند" لەئۆپەراسیۆنێكدا كە لە 21 پارێزگای توركیا بۆسەر كارمەندانی پێشووی دەزگای هەواڵگری (میت)ی توركیا دەستیپێكردووە، بە هۆی ئەندامبوونیان لەرێكخراوی خزمەتی فەتحوڵا گولەن و پێكهاتەی دەوڵەتی هاوتەریب بڕیاری دەستگیركردن بۆ 63 گومانلێكراو دەرچوو."