ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

   

تا دێت هیوای بەئەندامبوونی توركیا لەیەكییەتی ئەوروپا كپ دەبێتەوە، لە نوێترین پێشهاتیشدا سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەوروپا رایگەیاند، ئەندامبوونی توركیا لە یەكێتی ئەوروپادا مەحاڵە.

 رۆژی چوارشەممە ژان كلۆد یۆنكەر، سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەوروپا لەدانیشتنی پەرلەمانی ئەوروپادا قسەیكردو باسی لەداهاتووی توركیا كرد لەئەندامبوون لەو یەكێتییەدا.

ژان كلۆد ڕایگەیاند، یەكێتی ئەوروپا تایبەت نییە بەیەك وڵات و یاسا بەسەریدا حوكم دەكات، هەر ئەوەش وا دەكات ئەندامبوونی وڵاتێكی وەك توركیا لەناویدا ئەگەری نەبێت.

 یۆنكەر باسی لەوەشكردووە، رەشبگیرییەكانی حكومەتی توركیا پاش هەوڵدان بۆ كودەتا لەو وڵاتەدا قبوڵ ناكرێت و دژی هەموو یاساو رێساكانی یەكێتی ئەوروپایە.

 هاوكات سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەوروپا پێشوازیكرد لەئەندامبوونی وڵاتانی بەڵقان لەناو یەكێتی ئەوروپادا و وتی، ئەندامبوونی ئەو وڵاتانە دەبێتە هۆی زیاتر بەهێزبوونی یەكێتی ئەوروپا.