ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرێكەوە لە شاری سانتا رۆسای باكوری ویلایەتی كالیفۆڕنیای ئەمەریكا لانیكەم 10 كەس گیانیان لەدەستداوەو زیاتر لە 20 هەزار كەسی دیكەش بێلانە بوون.

بەپێی نیویۆرك تایمز، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگرێكی بەهێز لە شاری سانتا رۆسای باكوری ویلایەتی كالیفۆڕنیای ئەمەریكا لە 15 ناوچەی جیا جیا كەوتووەتەوەو بەهۆیەوە زیاتر لە هەزارو پێنج سەد بیناو باڵەخانە سوتاون.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئاگرەكە یەكێكە لە گەورەترین ئاگرەكانی مێژوویی كالیفۆڕنیاو لە ئێستاشدا هاتوچۆكردن لەناوچەكەدا قەدەغەكراوەو باری نائاسایی راگەیەندراوە.