ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی کەتەلۆنیا لەسەر پرسی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی کۆببێتەوە، سەرۆکی کەتەلۆنیاش دەڵێت، لە ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی پاشگەز نابنەوە.

کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کەتەلۆنیا، لە کاتێکدایە کە پێشتر دادگای دەستوری ئیسپانیا ئەنجامی ڕیفراندۆمەکە و هەروەها کۆبوونەوەی پەرلەمانی کەتەلۆنیای لەسەر پرسی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی هەڵپەسارد.

هاوکات كارلس پیگدێمۆنت سەرۆکی هەرێمی کەتەلۆنیا ڕایگەیاند، لە ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی پاشگەزنابنەوە، ئەوە ناو نانێین ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی تاکلایانە، چونکە لە یاسای کەتەلۆنیادا هەیەو ئەوە جێبەجێ دەکەن.