ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وەزارەتی نەوتی عێراق لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە" كەجەبار لوعێبی داوای لە كۆمپانیای نەوتی باكور، كۆمپانیای پڕۆژە نەوتییەكان‌ و كۆمپانیای بۆڕییە نەوتییەكان كردووە، بۆڕی گواستنەوەی نەوتی كەركوك بۆ جەیهانی توركیا نۆژەنبكەنەوەو لەو رووەوە پلان دابنێن، ئەمەش بەمەبەستی هەنادەكردنی نەوتی كەركوك بۆدەرەوە.

وەزیری نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت" قەیران ‌و كێشە ئابوری ‌و داراییەكان نابنە رێگر‌و ئەوان ئەو بۆریە بە گەڕدەخەنەوە.

ئەمەو جێی باسە ئەو بۆرییە نەوتە پێشتر لە گێڵگەكانی كەركوك نەوتی بە سنورەكانی پارێزگای سەڵاحەددین‌ و نەینەوا دەگەیاندە بەندەری جەیهانی توركیا، بەڵام لەناوەڕاستی ساڵی 2014، لەلایەن داعش هێرشی كرایە سەرو زیانی زۆری بەركەوت. 

هەروەها عاسم جیهاد گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند" داوایانكردووە كاری بەپەلە بكرێت، بۆ نۆژەنكردنەوەی بۆڕی نەوتی كەركوك – جەیهان ، چونكە ئەو بۆڕییە پێشتر رۆژانە (400 – 250) هەزار بەرمیل نەوتی پێدا هەناردەی دەرەوە كراوە.