ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رۆژی 10ی تشرینی یەكەمی 2017 نوسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند" دەزگاكانی راگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە رۆژی سێشەممە 10ی تشرینی یەكەمی 2017 لێدوانێكی شێرزاد ئازاد، بەرپرسی پرۆتۆكۆلەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان بڵاوكردوەتەوە كە رایگەیاندووە" جوان فوئاد مەسعوم، كچی فوئاد مەسعوم، سەرۆك كۆماری عێراق و سكرتێری تایبەتی سەرۆك كۆمار بە تەلەفۆن پێی راگەیاندووە كە فەرمانگەی مەراسمیەكانی سەرۆكایەتیی كۆمار توانای ئەو كارەی نییە و ناتوانێت ئامادەكاری بكات بۆئەوەی مەراسیمی بەخاكسپاردن بۆ سەرۆك مام جەلال لە شاری بەغدا رێك بكات.

راگەیەندراوەكە دەڵێت" بەتەواوی ئەو لێدوانەی بەرپرسی پرۆتۆكۆلەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رەتدەكەینەوەو داواش لە میدیاكاران دەكەین لەپێناو خزمەتكردن بە راستییەكان، پێش بڵاوكردنەوە هەواڵ لە راستودروستیی هەواڵەكەیان دڵنیا ببنەوە."