ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا، بەرپرسیارێتی ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، دەخاتە ئەستۆی واشنتۆن.

سەبارەت بەهەڵپەساردنی كارەكانی پێدانی ڤیزا لەنێوان توركیا و ئەمریكادا، ئەردۆغان رایگەیاند، ئێمە لە درووستكردنی ئەم كێشەیەدا دەستپێشخەر نەبووین، ئەوەی كێشەكەی ناوەتەوە خودی ئەمریكایە.

سەرۆك كۆماری توركیا وتیشی، ئەم سیخوڕانە چۆن دزەیانكردە نێو كونسوڵخانەی ئەمریكاوە، ئەگەر دزەیان نەكردووەتە كونسوڵخانەی ئەمریكا، ئەوا كێ ئەمانەی لەوێ دانا، پێویستە هەڵوەستە لەسەر ئەمە بكرێت. هیچ دەوڵەتێك رێگە بەو جۆرە سیخوڕانە نادات كە لەناوخۆوە هەڕەشەی لێدەكەن.

سەبارەت بەباڵیۆزی ئەمریكا لەئەنقەرە، ئەردۆغان وتی، سەردانی ماڵئاوایی ئەنجامدەدات و لەئێستادا چ وەزیرانمان، چ سەرۆكی پەرلەمان و خۆشم پێشوازیمان لەو سەردانانەی نەكردووە، پێشوازی لێناكەین. زۆر بەروونی دەیڵێم ئەو وەك نوێنەری ئەمریكا لە توركیا، نابینین.

لەچەند رۆژی رابردوودا پەیوەندییەكانی نێوان توركیاو ئەمریكا رووی لەئاڵۆزی كرد، كاتێك ئەمریكا پێدانی ڤیزەی بەهاووڵاتیانی توركیا راگرت، توركیاش بەهەنگاوێكی هاوشێوە وەڵامی ئەمریكای دایەوە.