ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئیمانیۆل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند، نابێت یەکێتی ئەوروپا ڕۆڵی نێوەندگیری بگێڕێت لە ناکۆکییەکانی نێوان ئیسپانیا و کەتەلۆنیا و ئەوە کاری ناوخۆی وڵاتەکەیە.

دوێنێ ماکرۆن لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ ئەڵمانیا ئاماژەی بەوە کرد، ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی کەتەلۆنیا کێشەیەکی ناوخۆی ئیسپانیایە و متمانەی خۆی دەربڕی بە مەدرید کە دەتوانێت مامەڵە لەگەڵ ڕەوشەکەدا بکات.

هەروەها وتیشی "هیچ هۆکارێک نابینم کە ببمە نێوەندگیر لە کاروباری ناوخۆی وڵاتێکی دراوسێدا و ئەوە کاری من نییە."