ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رۆژی 10ی تشرینی یەكەمی 2017 رۆژنامەی‌ "زەمان"ی‌ توركی‌ رایگەیاند" كە ئەمڕۆ لەپارێزگای‌ ئەنتالیا تەقە لە قەدیر كوجوك ئونار داواكاری‌ گشتی‌ كراو هەوڵی‌ تیرۆركردنی درا.‌

ئەمەو بەپێی سەرچاوەكانی دەزگا راگەیاندنەكانی توركیا پۆلیسێك لە بەڕێوەبەرایەتی‌ ئاسایشی‌ شارۆچكەی‌ كولەركوتالی‌ سەر بە پارێزگای‌ ئەنتالیا، لەناو نووسینگەی‌ داواكاری‌ گشتی‌ ئەو پارێزگایە تەقەی‌ لە قەدیر كوجوك ئوناری‌ تەمەن 26 ساڵ‌ كەپیشەی داواكاری‌ گشتییە كردووە. هەر دوای تەقەكردنەكەش ئاژانسی‌ "دۆغان"ی‌ توركی‌ رایگەیاند" ئەو داواكارە گشتییە بە سەختی‌ برینداربووە و دەستبەجێش بەهۆی‌ خراپی‌ باری‌ تەندروستییەوە، بەهێلیكۆپتەر بۆ نەخۆشخانە گوازراوەتەوە".

رەمەزان سوڵماز داواكاری‌ گشتی‌ لەپارێزگای‌ ئەنتالیا رایگەیاند" ئەو كەسەی تەقەی لەو داواكاری گشتییە كردووە پۆلیسە و ناوی‌ تۆرگۆت ئافجی‌-یە.