ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژی 10ی تشرینی یەكەمی 2017 لەراگەیەندراوێكدا رایگەیاند " داهاتی مانگی ئابی رابردووی وەزارەتەكەیان نزیكەی پێنج ملیار دینار بووە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا ، وەزارەتی گواستنەوە ئاشكرایكردووە" " داهاتی مانگی ئاب لە بەرواری 1ی 8 تاوەكو 31١ی هەشت، چوار ملیار و 855 ملیۆن و 574 هەزار و 913 دینارە.

ئاماژەی بەوەشكردووە" ئەو داهاتە كۆی تەواوی داهاتی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی سەر بە وەزارەتە، بە هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانییەوە .

داهاتەكە لە چاو داهاتی مانگی تەمموزدا كەمی كردووە، بە جۆرێك لە مانگی 7دا داهات بریتی بووە لە پێنج ملیارو51 ملیۆن و 76 هەزار و 607 دینار.