ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

جێگری سەرۆككۆماری عێراق داوای درووستكردنی هەرێمی نەینەوا دەكات و جەختیش دەكاتەوە كە ئەو هەنگاوە پێچەوانەی دەستوور نییە و مافێكی سرووشتی هاووڵاتیانی ناوچەكەیە.

لە میانی دیدارێكدا لەگەڵ دۆگڵاس سیلیمان، باڵیۆزی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە عێراق، ئوسامە نوجیفی جێگری سەرۆككۆماری عێراق رایگەیاند ئەو نەهامەتیانەی هاووڵاتیانی نەینەوا تێیدا ژیاون، بووەتە هۆی نەمانی متمانەیان بە داهاتوو.

نوجیفی باسی لەوەشكردووە كە شكستی حكومەت و گەندەڵی بوونەتە هۆی هێواش بەڕێوەچوونی سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی ژێرخانی وێرانبووی پارێزگاكە، بۆیە دروستكردنی هەرێمی نەینەوا لە بەرژەوەندی عێراق و دانیشتوانی پارێزگاكە دایە.

دەربارەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستانیش نوجێفی داوایكردووە دەرهاویشتەكانی بە شێوەیەك چارەسەر بكرێت ببێتە هۆی پارێزگاریی لە یەكپارچەیی عێراق و دەست لە زمانی هەڕەشە و هێزی سەربازی هەڵبگیرێت و پەنا بۆ گفتوگۆی نێوان سەرجەم لایەنەكان ببریت، بێ ئەوەی هیچ لایەنیك پەراوێز بخرێت و لە ژێر چاودێری و گەرەنتی نێودەوڵەتیشدا بێت.

لەلایەن خۆشیەوە باوڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق رایگەیاند واشنتن جەخت لەسەر چارەسەركردنی كێشەكان دوور لە بەكارهێنانی هێزی سەربازی دەكاتەوە.