ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

هێزەكانی سوریای دیموكرات، چل هاووڵاتی مەدەنی دیكەیان لەناو شاری رەققە لەدەستی تیرۆریستانی داعش رزگاركرد، كە ژمارەیەكیان منداڵن و یەكێكیان بەزۆر هاوسەرگیری پێكراوە.

ئاژانسی هاوارنیوز بڵاویكردەوە، كە هێزەكانی سوریای دیموكرات بەردەوامن لەئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی رەققە و لە رزگاركردنی تەواوی شارەكە نزیكبوونەتەوە.

ئاشكراشكراوە، كە لەچوارچیچوەی ئۆپراسیۆنی رەققەدا تائێستا شەڕڤانان سەدان هاووڵاتییان رزگاركردووەو رۆژی چوارشەممەش لەگەڕەكی بەریدی شارەكە چل هاووڵاتی مەدەنی دیكەیان لەدەستی تیرۆریستانی داعش رزگاركردووە، هاوكات لەناوچەكانی دیكەی شارەكە سیانزە هاووڵاتی دیكەش لەلایەن شەڕڤانانەوە ئازادكراون.

ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، كە لەنێو رزگاركراوەكاندا بریندار هەیە و رەوانەی خاڵەكانی تەندروستی كراون.

باس لەوەشكراوە، كە هەر لەناو رزگاركراوەكاندا منداڵێكی چواردە ساڵان هەیە، كە لەلایەن داعشەوە بەزۆر هاوسەرگیریی پێكراوە و لە ئێستا دایكی منداڵێكە.

بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسەكە، هەر لە ناوچەكانی دیكەی رەققە شەڕڤانان سیانزە هاووڵاتی دیكەیان رزگاركردووە.