ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رایگەیاند، كۆریای باكور كێشەیەكە و دەبێت چارەسەر بكرێت.

دۆناڵد ترەمپ، دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ جەستن ترودۆ سەرۆك وەزیری كەنەدا پرسیاری لێكرا سەبارەت بە جیاوازییەكانی نێوان ئەو و ڕێكس تیلەرسن وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەی، سەبارەت بەچۆنێتی مامەڵەكردنیان لەگەڵ پیۆنگیانگ، وتی "لە هەموو كەسێكی دیكە بەهێزترم لەسەر ئەو بابەتە، بەڵام گوێ لە هەمووان دەگرم."

ترەمپ ئاماژەی بەوەكرد، "لە كۆتاییدا ئەوە دەكەم كە باشە بۆ ئەمەریكا، بەڕاستی ئەوە دەكەم كە بۆ هەموو جیهان باشە."

پێشتر وەزیری دەرەوەی كۆریای باكور رایگەیاندبوو، "دۆناڵد ترەمپ فیوزی جەنگی داگیرساندووە لە نیمچە دورگەی كۆریا بەو هەڕەشانەی كە دەڵێت ئەمەریكا بە تەواوەتی كۆریای باكور وێران دەكات ئەگەر هێرشی بكاتەسەر."