ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

"حەسەن روحانی" سەرۆک کۆماری ئێران لەبارەی ریفراندۆمی ھەرێمەوە رایگەیاند، دەبێت لێپرسراوان باجی ئەو ھەڵەیە بدەن کە ئەنجامیان داوە، بەڵام کوردەکانی ئێران و سوریا و عێراق و تورکیامان خۆش دەوێت و نامانەوێت ھیچ گوشارێک بخرێتە سەریان. روحانی وتیشی، نابێت بەھۆی ھەڵەی لێپرسراوانی ھەرێمەوە گەلی کورد سزا بدرێت، چونکە کوردەکان وەک نەتەوەیەکی ئاشتی خواز لە ناوچەکە بەدوای پێشکەوتنەوەن و جێگای رێزن. وتەکانی روحانی لەکاتێکدایە، ئێران سورە لەسەر رەتکردنەوەی ئەنجامی ریفراندۆمەکەی ھەرێم و پاڵپشتی لەیەکپارچەیی خاکی عێراق دەکات.