ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دوای لێدوانە تووندەكانی عەبادی و بەردەوام جەختكردنەوەی لەوەی هێزی پێشمەرگە لەناوچە كێشە لەسەرەكان خۆی لەهێزەكانی حەشدی شەعبی و رووبەڕووبوونەوە بەدووربگریت، سەعد حەدیسی گوتەبێژی حكومەتی عێراق بۆئاژانسی ئەنادۆڵی توركی رایگەیاند" هیچ پلان و هەنگاوو بڕیارێكی لەو شێوە لەو رووەوە لەئارادا نییە".

حەدیسی بۆئەنادۆڵ دەڵێت" كوردەكانی هەرێمی كوردستانی عێراق هاووڵاتی عێراقن و ئەركمان پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ئەوانە، هێزە ئەمنییەكانی عێراقیش ئەركیان پاراستنی شاری كەركوك و ناوچە جێناكۆكییەكانە. حكومەت لەم ناوچەیە ئاسایش دەستەبەر دەكات و نایەوێت زیان بە ماڵ و سامانی هیچ لایەنێك بكەوێت".

ئەوەشدەڵێت" هێزەكانی عێراق 40%ی ئەو ناوچانەی سەر بە كەركوكن و پێشتر لەژێر دەستی داعشدابوون، كۆنترۆڵی كردوونەتەوە.