ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی بوومەلەرزەکەی شەوی رابردوو 141 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە هەزار و 600 کەسیش برینداربوونە، هەروەها 70 هەزار کەس ماڵ و حاڵیان جێهێشتووە و ئاوارەن. هەروەها پشووی فەرمی و ماتەمینی گشتیی لەو پارێزگایە و لە ئیلام راگەیێندراوە.

شەوی رابردوو 12-11-2017، بوومەلەرزەیەكی بەهێز هەر چوار پارچەی كوردستان و چەند وڵاتێكی دیكەی هەژاند، بەهۆیەوە لە باشووری کوردستان 7 کەس و لە رۆژهەڵات و ئێرانیش زیاتر لە 210 کەس گیانیان لەدەستدا، سەتانی دیکەش برینداربوون.

بەپێی سەنتەرەکانی جیۆلۆجی ئەمریکا و ئێران و بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، نێوەندی بوومەلەرزەكە نێوان باشوور و رۆژهەڵاتی كوردستان (هەڵەبجە و كرماشان) بووە، گوڕەكەشی لەنێوان 7 بۆ 7.6 پلەی رێختەر بووە.