ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عێراق پرسەنامەیەكی لەبارەی بومەلەرزەكەی شەوی رابردووەوە بڵاوكردەوە.

باڵیۆزخانەكە لە ئەكاونتی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر لە ڕایگەیاندووە، "پرسەنامەی خۆمان ئاڕاستەی هەموو ئەوانە دەكەین كە بەهۆی بومەلەرزەكەی عێراق و ئێرانەوە زیانیان بەركەوتووە".

ئاماژەی بەوەشكردووە، "دڵمان لەگەڵ هەموو ئەوانەیە كە بەركەوتوون، هیوای شیفای خێرا بۆ بریندارەكان دەخوازین".

شەوی رابردوو بومەلەرزەیەكی بەگوڕ لە بەشێك لەناوچە جیاوازەكانی عێراق و ئێران و توركیا روویدا.

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، حەوت كەس بەهۆی بومەلەرزەكەی هەرێمی كوردستانەوە گیانیانلەدەستداوە.

هاوكات بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی ئێران 207 هاوڵاتی گیانیانلەدەستداوەو زیاتر لە هەزار و 700 كەسی دیكەش برینداربوون.