ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بەوتەی وەزیری بەرگری توركیا، وڵاتەكەی پرۆسەی كڕینی مووشەكی ئێس چوارسەدی روسی تەواوكردووەو لەئێستاشدا تاوتوێی گرێبەستێكی دیكە دەكەن، لەگەڵ گروپێكی ئەوروپی بۆ هاوكاریكردن لەبەرەو پێشبردنی سیستەمی بەرگری توركیا.

نورەدین جانیكلی، وەزیری بەرگری توركیا ئاشكرایكردووە، كە بابەتی كرێنی مووشەكی ئێس چوارسەدی روسی كۆتایی هاتووە، ئەوەی ماوەتەوە تەنها وردەكارییە.

جانیكلی ئاماژەی بەوەشكردووە، كە تەنها ئەو رێككەوتنە نا بەڵكو رێككەوتنی مەبدەئی ئەنجامدەدەن لەگەڵ گروپی یوروسام، بۆ بەدەستخستنی تەكنەلۆژیای پەرەپێدان و بەرهەمهێنان و بەكارهێنانی سەرچاوەكانی خۆیان بۆ سیستەمی بەرگری ئاسمانی، وەكو ئاماژەیەك بۆ پرۆژەی بەرگری فەرەنسی و ئیتالی هاوبەش.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە وڵاتانی رۆژئاواو هاوپەیمانانی توركیا، بڕیاری كڕینی مووشەكی روسی لەلایەن توركیاوە وەكو گورزێك دەبینن، بۆ ناتۆ، هەر ئەوەش نیگەرانی كردوون، چونكە وڵاتانی ناتۆ ناتوانن، ئەو سیستەمە بەرگرییە بخەنە ناو سیستەمی بەرگری وڵاتانی هاوپەیمانیەكەیانەوە.