ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دوای ئەوەی رۆژی یەكشەممە عوسمان بایدەمیر پەرلەمانتاری هەدەپەی شاری روحا لە فڕۆكەخانەی ئەتاتورك لە شاری ئیستانبوڵ دەستگیركرا، دوای وەرگرتنی ئیفادە لێی ئازادكرا.

ئاژانسی فوراتنیوز بڵاویكردەوە، عوسمان بایدەمیر سیاسەتمەداری باكوری كوردستان و پەرلەمانتار و وتەبێژی پارتی دیموكراتی گەلان "هەدەپە"، دوای دەستگیركردنی، لە شەشەمین دادگای سزا قورسەكانی ئیستانبوڵ بەناوی باكركۆی ئیفادەی لێ وەرگیرا و دواتر ئازاد كرا.

رۆژی نۆی ئەم مانگە، پێنجەمین دادگای سزا قورسەكان، لە شارۆچكەی روحای باكوری كوردستان، دوای شەش دانیشتن، بڕیاری دەستگیركردنی بۆ عوسمان بایدەمیر دەركرد، كە ئەویش لەسەر پێشكەشكردنی وتارێك بوو لە ئاهەنگی نەورۆزی شارۆچكەی بێرەجوك-ی سەربە شاری روحا.