ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سەرۆکی کۆمارى تورکیا نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە بوونی بنکەی سەربازیی ئەمریکی و ڕوسی لە سوریا و وتی، ئەو وڵاتانەی کە باوەڕیان بە چارەسەری سەربازیی نیە لە سوریادا ئەوا دەبێت هێزەکانیان بکشێننەوە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی کۆمارى تورکیا پێش ئەوەی بەرەو ڕوسیا بەڕێبکەوێت بە ڕۆژنامەنووسانی وت "کێشەم هەیە لە تێگەیشتنم لەم لێدوانانە، ئەگەر چارەسەری سەربازیی لە حسابەکاندا نەبێت کەواتە ئەوانەی وا دەڵێن دەبێت هێزەکانیان بکشێننەوە".

هەروەها وتیشی "ئەو کاتە دەبێت بگەڕێن بەدوای ڕێگەیەکی سیاسییدا لە سوریا و بگەڕێن بەدوای ڕێگەیەکدا بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان، لەگەڵ پوتندا باس لەوە دەکەین".

ئەردۆغان ئەوەشى وت، مۆسکۆ و واشنتنیش بنکەی سەربازییان لە سوریا دامەزراندووە و بەڵام کامیان "لەو دوو وڵاتەکە بەخێرایی دەکشێنەوە".