ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەهۆی بوومەلەرزەكەی شەوی رابردووی پارێزگای كرماشان تا ئێستا 407 كەس گیانیان لەدەستداوە‌و زیاتر لە 6700 كەس برینداربوون.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی ئێران زۆربەی قوربانیان لەشارەكانی سەرپێڵ زەهاو و قەسری شیرین لە پارێزگای كرماشان لە رۆژهەڵاتی كوردستان بووە. زۆربەی ئەو شوققانەی لەسەردەمی سەرۆك كۆماریی ئەحمەدی نەژاد بە خەڵكی كرێچی درابوو، بەهۆی نەبونی مەرجەكانی ستانداردی خانوو، بوونە گۆڕی قوربانیان‌و بەسەریاندا رووخا.

بەپێی زانیارییەكان تا ئێستا رێكخراوەكانی یارمەتیدەر‌و خەڵك بەهانای لێقەوماوان چوون‌و كەمترین یارمەتی لەلایەن حكومەتی ئێرانەوە بە خەڵكی لێقەوماو گەیشتووە‌و پێداویستی سەرەتایی‌و بەتانی‌و ئاو و خۆراك قەیرانی ئێستای خەڵكی ماڵوێرانی ئەو ناوچەیە.