ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە هاوینەهەواری سوچی لە روسیا، هەریەکە لە ڤلادمێر پۆتین و رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبوونەوە و باسیان لە رێگەچارەکانی قەیرانی سوریا کرد.

لە دوای کۆبوونەوەکە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا وتی، "ھەلێکی باشمان بۆ رەخساوە تاوەکو بەتایبەتی لە بارەی ئۆپۆزسیۆنی سوریا و دواین پێشھاتەکانی ئەو وڵاتە گفتوگۆ بکەین، ھەردوولا ھاوڕاین لەسەر ئەوەی کە دەبێت زەمینەیەک سازبکرێت بۆ ئەوەی بەرێگەی سیاسی چارەسەری قەیرانەکان بکرێت".

لایخۆشیەوە، ڤلادمێر پۆتین سەرۆکی روسیا رایگەیاند، ئەوەی وڵاتەکەی و تورکیا و ئێران دەیکەن، زەمینەسازی دەکات بۆ گفتوگۆ لەبارەی قەیرانی سوریا.