ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە ئاکامی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر شارۆچکەی "ئەتارب" لە باکوری سوریا، کە لەژێر کۆنترۆڵی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئەو وڵاتەدایە، دەیان کەس کوژران.

روانگەی سوریی بۆ چاودێرکردنی مافەکانی مرۆڤ لە سوریا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە بازاڕێکی شارۆچکەی "ئەتارب" کراوەتە ئامانجی هێرشەکە و بەهۆیەوە 53 کەس کوژراون و تا ئێستاش روون نەبووەتەوە کە ئەو هێرشە ئاسمانیە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سوریا یاخود هاوپەیمانە روسییەکەوە ئەنجدامدراون یان نا.

ئەو هێرشە ئاسمانییەش لەکاتێکدا دێت، کە شارۆچکەی "ئەتارب" کەوتووەتە ناوچەی کەمکردنەوەی بارگرژییەکان کە پێشتر روسیا و ئێران و تورکیا لەسەری رێککەوتبوون.