ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەوتەی وەزیری بەرگری ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، سوپای وڵاتەكەی لە سوریا شەڕی رێكخراوی تیرۆریستی داعش دەكات و هەتاوەكو ئەو رێكخراوە بیەوێت شەڕ بكات و سوریا جێناهێڵن.

جیمس ماتیس وەزیری بەرگری ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، كە لەدوای كۆتایی هێنان بەرێكخراوی تیرۆریستی داعش لە سوریا ئەو وڵاتە چۆڵناكەن. 

ئاماژەی بەوەشكرد، كە هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش چاوەڕێدەكەن تاوەكو پرۆسەی ئشتی جنێڤ دۆخی‌ سوریا پێشكەوتنێك بەخۆوە ببینێت.

جیمس ماتیس وتیشی، تەنیا گرنگی بەلایەنی سەربازی و بڵێین خواحافیز نادەین، بەڵكو ئەركی هێزەكانی هاوپەیمانان لەناوبردنی داعش و دۆزینەوەی چارەسەری سیاسییە بۆ شەڕی ناوخۆ لەسوریا.

چەند رۆژێك پێش ئێستا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی‌ روسیا، رێككەوتوون لەسەر ئەوەی‌ كە دەبێت هەردوو وڵات لە شەڕی دژی رێكخراوی داعش و لەناوبردنی لەسوریا بەردەوامبن.