ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

فڕۆكه‌یه‌كی‌ بچوكی‌ نه‌فه‌رهه‌ڵگر له‌هه‌رێمی‌ خاباروفسك له‌رۆژهه‌ڵاتی‌ روسیا تێكشكاو به‌هۆیه‌وه‌ شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.

به‌پێی میدیاكانی‌ روسیا، فڕۆكه‌كه‌ كه‌ له‌جۆری‌ Let L-410 Turbolet بووه‌ له‌كاتی‌ نیشتنه‌وه‌ی‌ له‌یه‌كێك له‌فرۆكه‌خانه‌كان تێكشكاوه‌.

پێنج سه‌رنشین له‌ناو فڕۆكه‌كه‌دا بوون له‌گه‌ڵ دوو فڕۆكه‌وان. به‌هۆی‌ رووداوه‌كه‌وه‌ شه‌شیان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و منداڵێكی‌ ته‌مه‌ن چوار ساڵ رزگاری‌ بووه‌و ره‌وانه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌.