ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، بینامین نەتانیاهۆ ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ پێشکەشکردنی هاوکاریی پزیشکیی بۆ بەرکەوتووانی زەمینلەرزەکەی ئەم دواییەی ناوچە کوردییەکانی عیراق و ئێران.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ئۆرشەلیم پۆست، بینامین نەتانیاهۆ لە وتەکەیدا کە لەمیانی فیدراسیۆنی لوتکەی گشتیی جولەکەکانی ئەمەریکای باکور پێشکەشی کرد، رایگەیاند وڵاتەکەی ئامادەیە هاوکاریی پێشکەش بە لێقەوماوان و بەرکەوتووانی زەمینلەرزەکانی ئەم دواییەی عیراق و ئێران بکات.

هەروەها نەتانیاهۆ رایگەیاند پێشنیار بۆ خاچی سوور دەکات لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئیسرائیلدا کاربکەن بۆ یارمەتیدانی بەرکەوتوانی زەمینلەرزەکە.