ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، سیاسه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا بۆ یارمه‌تیدانی‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ لیبیا له‌باره‌ی‌ وه‌ستاندنی‌ كۆچبه‌ران و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی‌ لێوه‌ی‌ هاتوون "نامرۆییه‌".

زه‌ید ره‌عد حوسه‌ین كۆمسیاری‌ مافی‌ مرۆڤی‌ سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، وڵاتانی‌ ئه‌وروپای‌ تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ی‌ هۆشدارییه‌كانیان پشتگوێخستووه‌ سه‌باره‌ت به‌ رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ لیبیا.

چاودێرانی‌ سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵین سه‌ردانی‌ شوێنه‌كانی‌ ده‌ستگیركردنیان كردووه‌ له‌لیبیاو به‌هه‌زاران پیاویان بینیوه‌ كه‌ به‌ده‌ست شۆكی‌ ده‌رونی‌ یه‌وه‌ ده‌ناڵێنن.

زه‌ید ره‌عد حوسه‌ین ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كۆچبه‌ران له‌كۆگای‌ داخراودا زیندانیكراون و ده‌ستیان ناگات به‌پێداویستییه‌ سه‌ره‌كییه‌كانیان و مافیان پێشێلده‌كرێت.

ده‌زگای‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ كۆچی‌ نایاسایی له‌لیبیا ده‌ڵێت نزیكه‌ی‌ 20000 كه‌س ده‌ستگیركراون له‌مانگی‌ تشرینی‌ دوومه‌وه‌.

به‌هه‌زاران كۆچبه‌ر له‌كاتی‌ هه‌وڵدانیان بۆ په‌ڕینه‌وه‌ له‌ده‌ریای‌ سپی‌ ناوه‌ڕاست له‌ئه‌فریقاوه‌ به‌ئاڕاسته‌ی‌ ئه‌وروپا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.