ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سەرچاوەکانی هەواڵ و زانیاری لە عێراق دەڵێن، سەرۆکوەزیرانی ئەم وڵاتە، پلانی سەردانی بۆ سوریا و کۆبوونەوەی لە گەڵ سەرۆککۆماری ئەم وڵاتە تاوتوێ دەکات.

حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە سەردانەکەی بۆ سوریا، لە گەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری ئەم وڵاتە کۆدەبێتەوە. پێدەچێت ئەم سەردانەی عەبادی، لە درێژەی گەشتی سەردانەکانی بۆ وڵاتانی ناوچە بێت. عەبادی بڕیارە هاوکات لە گەڵ دۆخی ناوچەکە، پرسی شەڕی داعش لە گەڵ گەورە بەرپرسانی سوریا بخاتە بەر باس و گفتوگۆی لەبارەوە بکات.

سەرچاوەیەکی ئاگاداری لە حزبی دەعوە بە رۆژنامەی القدس العربی گوتووە، ئەم سەردانەی عەبادی بۆ سوریا، هاوکات دەبێت لە گەڵ کۆنتڕۆڵکردنەوەی ته‌واوی خاکی عێراق لە ژێر دەسەڵاتی داعش و گەیشتنی هێزەچەکدارانی هەر دوو ولات بۆ سەر سنوری هاوبەشیان.

بە گوتەی سەرچاوەکە، پێویست دەکات هاوئاهەنگی تەواو لە نێوان هێزەکانی دوو وڵات بۆ کۆنتڕٶل و خستنە ژێر چاودێری سنوورە هاوبەشەکانی دوو وڵات بێتە ئاراوە.