ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

باڵوێزی ئەمریکا لە تەل ئەبیب جەخت دەکاتەوە، کە سەرۆکی ئەمریکا لە پەیوەندی لە گەڵ گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەم وڵاتە بۆ ئۆرشلیم، پابەندی بەڵێنەکەی دەمێنێتەوە و دەیخاتە بواری جێبەجێکردنەوە.

دەیڤید فریدمەن، باڵوێزی واشنتۆن لە تەل ئەبیب لەم بارەیەوە گوتوویەتی: مەسەلەی گواستنەوەی باڵوێزی ئەمریکا بۆ “بیت المقدس: جێی موناقشە و پرسیار نییە و سەرۆکی ئەمریکا لێی بەرپرسیارە و پابەندی بەڵێنەکەی دەمێنێتەوە.

فریدمەن رەخنەی لە باراک ئۆبامای سەرۆکی پێشووی ئەمریکا گرتووە و دەڵێت: ئۆباما بە پەسەندکردنی بڕیاری دژە ئیسرائیلی ٢٣٣٤ی ئەنجومەنی ئاسایش، گەورەترین غەدری بەرامبەر بە ئیسرائیل ئەنجام دا، بەڵام لە دیسمەبەری رابردوو، ئەم سەردەمە کۆتایی هات و ئۆباما ماڵئاوایی لە کۆشکی سپی کرد.