ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ڕوسیا ڕایگەیاند، لە ھەڵبژارنەکانی ساڵی داھاتووی وڵاتەکەیدا جارێکی دیکە، خۆی بۆ سەرۆکایەتی وڵاتەکەی کاندید دەکاتەوە.

لە لێدوانێکیدا پوتین لە شاری نیژنی نۆڤگۆرۆدی وڵاتی ڕوسیا ڕایگەیاند "لە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی داھاتوودا خۆم کاندید دەکەمەوە".

ئەوەش لە کاتێكدایە، بڕیارە لە ڕۆژی ١٨ی ئاداری ٢٠١٨ هەڵبژاردنی داهاتوو سەرۆکایەتی لە ڕوسیا ئەنجامبدرێت، ئەگەر سەرکەوتنیش بەدەست بهێنێت، ئەوا بۆ جاری چوارەم ئەو پۆستە وەردەگرێت.