ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند "بەزووترین کات گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا، لە شاری تەلئەبیبەوە بۆ قودس دەستپێدەکەین".

ڕیکس تیلەرسن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە ڕاگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، وەزارەتی دەرەوە، بە زووترین کات بڕیاری گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە شاری تەلئەبیبەوە بۆ قودس جێبەجێدەکات.

وتووشیەتی "بەھۆی بوونی پەرلەمانی ئیسرائیل، دادگای باڵا و نووسینگەکانی سەرک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە شاری قودس، بڕیاری گواستنەوەی باڵیۆزخانەکەمان دەرکردووە".

ئەوەشی ئاشکراکردووە، ترەمپ پێش دەرکردنی ئەو بڕیارە ڕاوێژی لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە ھاوپەیمان و دۆستانی ئەمریکادا کردووە، وتووشیەتی "ئێمە باوەڕمان بە دەستەبەرکردنی ئاشتی ھەیە لە دوای ئەم بڕیارە".