ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوتی خاو بەرزبووەوە، ئەویش بەهۆی كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، تا كاتژمێر 7:24 خولەكی سپێدەی ئەمڕۆ بە كاتی هەرێمی كوردستان، نەوتی خاوی رۆژئاوای تەكساس 22 سەنت بەرزبووەوە، و بەرمیلێكی بە 56 دۆلار، و 18 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هەروەها نەوتی خاوی رۆژئاوای برنت،27 سەنت دابەزی، و بەرمیلێكی بە 61 دۆلار و 49 سەنت فرۆشرا.

بازرگانان دەڵێن هۆكاری دابەزینی نرخەكانی نەوتی خاو بریتیە لە دابەزینی بەرهەمهێنانی نەوتی بەردینی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بۆ 5.6 ملیۆن بەرمیل نەون لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوە.