ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەپێی ئامارێک، لە ماوەی ١١ مانگی ئەمساڵدا لە خۆرهەڵاتی کوردستان ٢٣ ڕۆژنامەنووس لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکراون.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی هەنگاو کە بایەخ بە هەواڵ و چالاکییەکانی مافی مرۆڤ دەدات لە خۆرهەڵاتی كوردستان، حەوت لەو ڕۆژنامەنووسە دەستبەسەرکراوانە خەڵکی مهاباد و هەشتی دیکەیان خەڵکی گیلانی پارێزگای کرماشان و سێ ڕۆژنامەنووسی دیکەشیان خەڵکی بانە و ناوچەکانی دیکە بوون.

ماڵپەڕەکە هەروەها ئەوەشی خستووەتەڕوو هەر لە ماوەی ئەو ١١ مانگەدا، پێنج میدیاکاری دیکەی کورد لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزادراون بە بەندکردن کە لە ٦ مانگەوە تا ١٢ ساڵ دەست پێدەکات.