ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

ماوەی چەند رۆژێكە تیرۆریستانی داعش لەچەند ناوچەیەكی شاری موسڵ دەستیان بە جموجۆڵكردووەو بۆ ئاساییكردنەوەی بارودۆخەكەش وەزارەتی بەرگری عێراق هێزێكی تایبەت رەوانەی ئەو شارە دەكات.

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە دەزگاكانی راگەیاندنی راگەیاند، ماوەی چەند رۆژێكە پاشماوەی تیرۆریستانی داعش و شانە نوستووەكانی ئەو رێكخراوە، لە بەشی باشوری شاری موسڵ هەست بەجموجوڵیان دەكرێت و كردەوە تیرۆریستییەكان زیادیانكردووە.

وتەبێژەكە ئاماژەی بەوەشكرد ژمارەیەك پاشماوەی چەكدارانی داعش دزەیان كردۆتەوە شاری موسڵ، یان لە دەوروبەری شارەكە خۆیان حەشارداوە، بەمەبەستی پیلانگێڕی و كردەوەی تیرۆریستی.

راشیگەیاند بەمەبەستی پاككردنەوەی تەواوەتیی شارەكە لە پاشماوەكانی داعش و شانە نوستووەكان، حكومەتی بەغدا هێزێكی تایبەتی رەوانەی موسڵ كردووە، هەڵمەتێكی بەرفراوانیش بۆ ئەو مەبەستە دەستیپێكردووە.